ئەشواق جاف : دووشەممە دەگەڕێینەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران

هەولێر- kdp.info/ ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەوە دەخاتەڕوو ئەگەر هاتوو، حكوومەتی بەغدا داواكانی شاندی هەرێمی كوردستانی جێ بەجێكرد، ئەوە بە شێوەیەكی ئیجابی كاردەكات، سەر پرسە هەڵواسراوەكانی هەردوولا.
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: رۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و رۆژی سێشه‌ممه به‌شداری دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن، گوتی: ده‌بێت به هه‌ردوو لایه‌نی به‌غدا و هه‌رێم یاسایی نه‌وت و غاز ئاماده‌بكه‌ن و دواتر ده‌هێنرێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئەوەی ده‌نگی له سه‌ر بدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو دەبێت بەغدا پابەندنی ئەو رێکكەوتنە بێت كە لە نێوان شاندنی هەرێم و حكوومەتی ناوەندی كراوە، چونكە بە پابەندبوون بەو رێكکەوتنەوە كۆمەڵێك كێشەی وەك "یاسایی نەوت و غاز و مەسەلەی بودجەی هێزی پێشمەرگە و ماددەی 140 چارەسەر دەبێت" .




