٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی: راستکردنەوەی قسەکانی عادل موراد، بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە جێدێلین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە  KDP.info/ لە وەڵامی لێدوانی ئەم دواییەی کاک عادل موراد سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، جەعفەر ئیمینکی گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، راشکاوانە و بە کورتی وەڵامی داوەتەوە و لەهەمان کاتیشدا راستکردنەوەی بۆچوون و لێکدانەوەکانی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی هاوپەیمانی هێشتۆتەوە.

گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمجۆرە رونکردنەوەیەکی دەربارەی لێدوانەکەی عادل موراد بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی: 

بۆ كاك عادل مراد سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

جارێکی دیکە لێدوانەكانی ئێوە، بووە جێگای سەرسوڕمانی ئێمە، لەبارەی لێدوانەکانتان هەر ئەوەندە دەڵێین: سەرۆكایەتی هەرێم بەرانبەری سەرۆكایەتی كۆمارە و  لەم بارەیەوەش قسە و لێدوانەكانی بەرێز مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، جێگای بایەخ و خوێندنەوەی ئێمەیە. لە بەر ئەوە لێدوانەكانی ئێوە و راستكردنەوەیان بۆ سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی هاوپەیمان بەجێ دێلین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار