٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەلمان موسەوی: دەستور کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-   KDP.info  / پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا گوتی: دەستور کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا چارەسەر دەکات.

سەلمان موسەوی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاژانسی ئەخباریەی راگەیاند: گەڕانەوەی وەزیر و پەرلەمانتارە کوردەکان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیران هەنگاوێکی ئیجابییە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هاوپەیمانی کوردستانی باش دەزانێت عێراق لە قۆناغێکی ترسناکە، بۆیە هەردوولا دەبێت سازش بکەن لە داواکارییەکان بۆ ئەوەی بارودۆخی سیاسی لەو کێشانە رزگار بکرێت.

ناوبراو گوتیشی : رێککەوتن لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان و موچەی پێشمەرگە و نەوت و مادەی 140 .

هەواڵی پەیوەندیدار