سەرۆكی هەرێم سەرەخۆشی لە دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس و دکتۆر كەمال كەركووكی كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی لە دوو پێوەندیی تەلەفۆنیی جیادا لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیرانی عیراقی فیدراڵ د. ڕۆژ نوری شاوەیس بە بۆنەی كۆچی دوایی خوا لێی خۆش بێت ئەفراسیاو سدیق شاوەیسـی مامییەوە و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی د. كەمال كەركووكی بە بۆنەی كۆچی دوایی خوا لێی خۆش بێت پوورییەوە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی هەر دوو بەڕێزان و خانەوادەكانیان كرد.
هەر لەو دوو پێوەندییەدا، سەرۆك بارزانی هیوای خواست ئەمە دوایین كۆستی خانەوادەكانیان بێت و جێگەی خوالێخۆشبووانیش بەهەشتی بەرین بێت.




