٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خۆپیشاندەرانی سوننە داوای هەرێمێكی وەك هەرێمی كوردستان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار- KDP-info / دوێنێ هەینی دەیان هەزار كەس لە ناوچە سوننە نشینەكانی عێراق لە خۆپیشانەكانیان بەردەوام بوون و سووربوون لە سەر داواكارییەكانیان لە گۆڕینی سەرۆك وەزیرانی عێراق و لە هەمان كاتیشدا لە كاتی مەیسەر نەبوونی ئەو داواكارییەیان پێكهێنانی هەرێمێك بۆ سوننەكان لە شێوەی ئەو هەرێمە فیدرالییەی كوردستان هەیە.

لە نێو ئەو خۆپیشاندانەدا وتاربێژی مزگەوتی فەلوجە شێخ ئەحمەد عەبلی رایگەیاند كە ئەوان ئێستە بۆ ئەو بۆچوونە چوون كە داوای دامەزراندنی هەرێمێكی تایبەت بە سوننەكان بكەن لە چەشنی ئەو هەرێمەی كوردەكان بۆخۆیان پێكیانهێناوە بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن پارێزگاری لەخۆیان بكەن و خۆیان لە سیاسەتی سەرۆك وەزیران بپارێزن، كە عێراق بەرەو بەگوتەی خۆی شەڕێكی مەزهەبی كێش دەكات.

هەروەها هەر هەمان رۆژ وتاربێژان لە رومادی و موسڵ و سامەرا و ناوچە عەرەب نشینەكانی كەركووكیش، هەرێمێكی تایبەت بە سوننەیان بە پێویستزانی لە كاتی رەتكردنەوەی داواكارییەكەیان لە هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ گۆڕینی سەرۆك وەزیرانی ئێستە بە كەسێكی تر.

شایانی باسە وەكو تێبینی دەكرێت سونییەكانی عێراق ماوەیەكە بەو باوەڕە گەیشتوون كە باشترین چارەسەر بۆ ئەوان دامەزراندنی هەرێمێكی فیدرالییە، لە كاتێكدا خەونی دەست بەسەرداگرتنەوەی دەسەڵات لە لایەن ئەوان بۆتە دوورە خەون. ئەمەش

هەواڵی پەیوەندیدار