دوای دەساڵ رەتبوون بەسەر پەیماننامەی نەهێشتنی مینی، توركیا هێشتا دەستی بە پاككردنەوەی سنوورەكانی نەكردووە

توركیا- KDP-info / مینی چێنراوی ژێر زەوی یەكێكە لەو چەكانەی لە شەڕەكاندا بەكاردێت و زیانێكی زۆر درو ست دەکات، بەڵام بە حوكمی ئەوەی لە دواجاردا خەڵكی سڤیل دەبنە قوربانی ئەو چەكە ئەمە بووە هۆی ئەوەی لە ئۆتاوای كەنەدا ساڵی 2004 پەیماننامەیەك ببەسترێت و ئەو چەكە تەحریم بكرێت و داواش لەم وڵاتانە بكرێت كە هانایان وەبەر چاندنی مین لە ولاتەكانیان بردووە، زەوییەكانیان لە مین پاكبكەنەوە..
بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی تودەی زەمان، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە دوو سەربازی تورك بەسەر مینی چێنراودا كەوتن راگەیاندن و خەڵكی توركیاش پرسیاری ئەوە دەكەن ئایا بۆ تا ئێستە، كە دەساڵ رەتبووە بەسەر بەشداریكردن و ئیمزاكردنی توركیا لە پەیماننامەی ئۆتاوا دژ بە چاندنی مین، توركیا هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ پاككردنەوەی سنووركانی لە مینی چێنراو كە نزیكەی ملیۆنێك مینە.
شایانی باسە بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەیە مینەكانی توركیا 800 هەزارییان لە سەر سنوورەكانی نێوان توركیا و هەریەك لە سوریا و عێراق و ئێران و ئەرمینیان كە 615149 مینییان لەسەر سنوری نێوان توركیا و سوریان و 75115 مینیان لەنێوان توركیا و عێراقن و 191428یان لە نێوان توركیا و ئێرانن و 21000 مینیشیان لە نێوان سنوری توركیا و ئەرمینیان.




