٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەمیل چیچەك: كۆمسیۆنی ئامادە كردنی دەستووری بنەڕەتی ناتوانێت كار بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌- KDP.info/ سەرۆكی په‌رله‌مانی توركیا جەمیل چیچەك سەبارەت بە كار و چالاكییەكانی كۆمسیۆنی ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا رایگەیاند كە كۆمسیۆن تا ئێستا نەیتوانیوە بە پێ پێویست كار بكات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سون دەقیقەی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی په‌رله‌مانی توركیا لە دوای كۆبوونەوەكەی رۆژی هەینی كۆمسیۆنی ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسەكان گازندەی لە كۆمسیۆن كردووە و گوتوویەتی: كۆمسیۆن تا ئێستا نەیتوانیوە بە پێی پیویست كار بكات و رەنگە ئەگەر بەمجۆرە بروات كۆتایی بە كاری كۆمسیۆن بهێنرێت.

جەمیل چیچەك ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ساڵی 2011یەوە تا ئەمرۆ ئەم كۆمسیۆنە كە نوێنەری هەر چوار پارتی سەرەكەی توركیای تێیادایە سەرقاڵی ئامادەكاری بۆ دەستوورێكی نوێیە بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەگەیشتووتە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار