٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە هۆی پرسی كوردەوە جەهەپە دووبارە رووبەرووی قەیران بوویەوە

سەرچاوە: KDP.info

پیرسۆس- KDP.info/  بە هۆی هەڵوێستی سەرۆكایەتی جەهەپە و ئاستەنگ كردنی هەنگاوەكانیقۆناغی چارەسەری، سەرۆكی ناوچەی پیرسۆس و هەر هەمووی ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی ناوچەكە وازیان لە جەهەپە هێنا.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی تی ئار تی سەرۆكی ناوچەی پیرسۆسی جەهەپە شاهین یەڵماز لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە سیاسەتی سەرۆكایەتی جەهەپە لە بەرامبەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا سیاسەتێكی ناسەردەمییانەیە و خزمەتی كەس ناكات بۆیە بە مەبەستی شەرمەزار كردنی ئەم سیاسەتە سەرۆك و هەر هەمووی كادیرانی ناوچەی پیرسۆسی جەهەپە پێكەوە لە جەهەپە جیا دەبینەوە.

سەرۆكی ناوچەی پیرسۆسی جەهەپە شاهین یەڵماز جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە سیاسەتی سەرۆكایەتی جەهەپە و كۆمیتەی ناوەندی جەهەپە نە خزمەتی جەهەپە بۆ خۆی دەكات و نە خزمەتی رای گشتی توركیا دەكات بۆیە من بریارم داوە كە لە جەهەپە جیا ببمەوە بەڵام كاتێك كە كادیرانی ناوچەی پیرسۆس ئاگاداری بریاری من بوون ئەوانیش هەر هەموویان لەگەڵ من بریاریان دا كە لە جەهەپە جیا ببنەوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە سەرەتای دەست پێكردنی قۆناغی چارەسەرییەوە ئەمە دووەمین جارە كە بەرپرسانی شارە كوردییەكانی جەهەپە بە هۆی سیاسەتی جەهەپە لە بەرامبەر ئەم قۆناغە لە جەهەپە جیا دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار