٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵڵا گول: بۆ گفتووگۆ كردن لەگەڵ پەكەكە مەرجمان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول رۆژی هەینی لە ئەنقەرە رایگەیاند كە ئەگەر پەكەكە بە یەكجاری چەك دابنێت ئەوا دەوڵەتی توركیا ئامادەیە كە بە رەسمی لە سەر مێزی گفتووگۆ كردن لە گەڵ پەكەكەدا دابنیشێت.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی دونیا بوولتەنی سەرۆك كۆماری توركیا لە دیمانەیەكدا لە گەڵ رۆژنامەیەكی كویەتی باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی لە توركیا كردووە و ئاماژەی بەوە كردووە كە مەسەلەی پەكەكە و پرسی كورد دوو شتی لە یەكتر جیاوازن.

سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە توركیا پرسی كورد هەیە و كەس ناتوانێت نكۆڵی لە هەبوونی پرسی كورد بكات، بەڵام هاووڵاتییە كوردەكان بۆ ئەوەی كە داوای مافی خۆیان بكەن دەتوانن لە رێگای تێكۆشانی دیموكراتیك و یاساییدا مافەكانی خۆیانیان بە دەستەوە بهێنن بەڵام ئەوانەی كە لە پێناو بەدەستەوە هێنانی مافی كورد دەستیان بۆ چەك بردووە مەسەلەیان جیاوازترە و توركیا لە چوارچێوەی شەڕی دژە تیرۆردا نزیكی ئەوان دەبێتەوە.

سەبارەت بە مەسەلی گفتووگۆ كردن لەگەڵ پەكەكەدا سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاندووە كە تا ئێستا دەوڵەت بە رەسمی لەگەڵ پەكەكەدا گفتووگۆی نەكردووە و ئەگەر پەكەكە چەك دانەنێت دەوڵەت گفتووگۆی لەگەڵدا ناكات بەڵام ئەگەر چەك دابنێت ئەوا دەوڵەت ئامادەیە لە سەر مێزی گفتووگۆ لەگەڵ پەكەكەدا دابنیشێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار