٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆجەلان: سوپاسی پەكەكە و ئەردۆغان دەكەم

سەرچاوە: KDP.info

دەنیزلی- KDP.info/ پەرلەمانتاری بەدەپە لە ناوچەی دەنیزلی لە مەراسمێكدا باسی هەڵوێستی ئۆجەلانی سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری كردووە و رایگەیاندووە كە ئۆجەلان ئەم قۆناغە بە سەرەتایەكی نوێ بۆ توركیا و كورد لە قەڵەم دەدات.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی دۆغانی توركی سڕی ساقیق پەرلەمانتاری بەدەپە لە ناوچەی دەنیزلی لە كاتی پەرسەی یەكێك لە بەرپرسانی بەدەپەدا رایگەیاندووە كە بە هۆی دەست پێكردنی ئەم قۆناغە لە لایەن سەرۆك وەزیری توركیا و هەوڵدانە گرنگەكانی سەرۆك وەزیری توركیا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیری توركیا كردووە و هاوكات بە هۆی پایبەند بوونی پەكەكە بە دانووستاندنەكان و قۆناغەكەوە دەستخۆشیشی لە پەكەكە كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئۆجەلان لە دواین دیداری خۆیدا لەگەڵ وەفدی بەدەپەدا وتوویەتی: لە سەرەتای دامەزراندنی كۆماری توركیاوە تا ئەمرۆ ئەمە یەكەمینجارە كە دەوڵەتی توركیا بەم شێوەیە نزیكی پرسی كورد دەبێتەوە و دەیەوێ لە رێگای دانووستان و دیالوگەوە چارەسەری بكات و ئەمەیش دەستكەوتێكی زۆر گرنگە بۆ كورد و بۆ توركیا، بۆیە من دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان دەكەم و بە هۆی پایبەند بوونی پەكەكە بە قۆناغەكەوە سوپاسی پەكەكەیش دەكەم.

 

هەواڵی پەیوەندیدار