تورکیا چیتر پێویستی به هاورده‌كردنی نه‌وت و غاز نا‌مێنێت

تورکیا - KDP.info / وا بڕیاره به هاوبه‌شی، دوو كۆمپانیای فه‌ره‌نسی و ژاپۆنی دووه‌مین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی توركیا دروست بكه‌ن و تێچوونی ئه‌و وێستگه‌یه‌ش به 15 ملیار یۆرۆ خه‌مڵێنراوه., لەمیانه‌ی سه‌ردانی شینزۆ ئابیچ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن بۆ توركیا هه‌ر دوو لا رێکكه‌وتن كه كۆمپانیای میتسۆبوشی ژاپۆنی به هاوكاری كۆمپانیای كۆنسێرنی فه‌ره‌نسی دووهه‌مین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی توركیا دروست بكه‌ن، ئه‌و وێستگه‌یه 4 كوره‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و ساڵی 2017 له نزیك ده‌ریای ره‌ش ده‌ست ده‌كرێت به دروستكردنی و كۆی تێچوونه‌كه‌شی به 15 ملیار یۆرۆ مه‌زنده ده‌كرێت.توركیا پێشتر گرێبه‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌تۆمی له گه‌ڵ حكومه‌تی روسیا واژۆ كردبوو. ئه‌نقه‌ره به نیازه به رێگای دروست كردنی ئه‌و دوو وێستگه‌ئه‌تۆمیه چیتر پێویستی به هاورده‌كردنی نه‌وت و غاز نه‌مێنێت




