کوشتارگەیەک لە گوندێکی سوریا ئاشکرا بوو

سوریا - KDP.info / كوشتارگه‌یه‌كی دیكه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی له گوندێكی شاری (بانیاس) له‌و سوریا ئاشكراكرد، ئه‌نه‌س عیروت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شۆرش له شاری بانیاس به ئاژانسی سكای نیوز-ی رایگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د به هاوكاریی هێزه‌كانی شه‌بیحه، ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك گوندی (به‌یزا)ی سه‌ربه شاری بانیاس بۆردومان كرد و دوای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گونده‌كه‌شدا، 200 كه‌سیان كوشت كه له‌ناویاندا خێزان هه‌یه دوای كوشتن‌یان سووتێنراون و 50 ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش كوژراون. سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شیان ته‌ئكید كرده‌وه كه هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر (وادی سایح) كه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیی ناوه‌ڕاستی شاری (حمس)ه، هه‌ر له‌درێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی سوریا، به‌شێك له پردێكی هه‌ڵواسراو له شاری دیرئه‌لزور ته‌قێنرایه‌وه كه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر رووباری فورات و هاوكات ئۆپۆزسیۆن سوپای رژێمی سوریای به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و پره تۆمه‌تبار كرد.




