ئەبوریشە : خۆپیشاندانەکان لە هەمان شوێن لە ئەنبار بەردەوام دەبێت

عێراق - KDP.info / سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌حوه له‌عێراق ئەو دەنگۆیەی ره‌تکردەوە کە باس لە بوونی شێوە گفتوگۆیه‌ك له نێوان خۆپیشانده‌ران و نوێنه‌ری حكوومه‌تدا دەکات، لە بارەی گواستنه‌وه‌ی شوێنی مانگرتنه‌كان له پارێزگای ئه‌نبارەوە بۆ شوێنێکی دیەک، له لێدوانێكیدا بۆ مه‌دا پرێس ئه‌حمه‌د ئه‌بوڕیشه رایگه‌یاند، تا ئێستە هیچ فه‌رمانێكی فه‌رمی به‌ده‌ست خۆپیشانده‌ران نه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌و مۆڵه‌ته 48کاتژمێرییەی كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داینابوو بۆ گواستنه‌وه‌ی شوێنی مانگرتنه‌كان ، ئه‌بو ریشه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌و پێیه‌ی داواكاریی خۆپیشانده‌ران یاسایی و ده‌ستورین، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه هیچ جۆره دانوستان و گفتوگۆیه‌ك له گه‌ڵ نوێنه‌ری حكوومه‌تی ئیتیحادیدا نییه بۆ گواستنه‌وه‌ی شوێنی خۆپیشاندانه‌كان، وەک خۆی لە شوێنی خۆی خۆپیشاندانەکان دەکرێت. ئەم لێدوانەی ئەبو ریشە هاوکاتە لە گەڵ سەردانی ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ پارێزگای ئه‌نبار .




