بەغدا .. تەقینەوەی بۆمبێک لە نێو مزگەوتێکدا 31کوژراو برینداری لێکەوتەوە

بەغدا- KDP.info / ئەمڕۆ هەینی لە مزگەوتێکی شاری بەغدا تەقینەوەیەک روویدا و بە هۆیەوە 31 هاووڵاتی کوژران و بریندابوون، لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی بەغدا راگەیاند : تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لە بەغدا لە رێگەی بۆمبێکەوە لە ناو مزگەوتی فرقان له گهڕهکی راشدییه له باکووری ئەو شارە روویداوه و لە دەرنجامدا سێ کەس کوژران و 28 کەسی دیکەش برینداربوون، بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیسی عێراق تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبێکەوە ئەنجام دراوە و دوای رووداوەکە هێزه ئهمنییهکان گهمارۆی ناوچهکەیان داوه و بریندارهکان گواستراونهتهوه بۆ نهخۆشخانه. بەڵام نەزانراوە کە چ لایەنێک و گروپێک ئەم کردارە تیرۆریستییەیان ئەنجام داوە.




