سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان داوای فه‌راهه‌مكردنی پتری ئازادییه‌كان ده‌كات

هەولێر - تایبەت بەKDP.info/ بەبۆنەی رۆژی ئازادی رۆژنامەنووسی و ئازادی رادەربڕین دەکەوێتە رۆژی سێی ئایار، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان وێڕای رێزگرتن لەمرۆژە داوای دابینکردنی پتری ئازادی رۆژنامەنووسی لە کوردستان دەکەن. لەمبارەوە لە راگەیاندراوکدا کە دانەیەکی بەدەست KDP.info گەیشتووە بەمجۆرە باسی ئەم رۆژە گرینگە بۆ رۆژنامەنووسان دەکات: لە رۆژی 3ی ئایاردا له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوپیشه‌كانمان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، رۆژی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی راده‌ربڕین به‌رز راده‌گرین‌و داوای جێبه‌جێكردنی پره‌نیسیپه‌كانی دیموكراسیی راسته‌قینه ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌پاڵ رۆژنامه‌نووسانی جیهاندا به‌ئازادی قسه‌ی خۆیان بكه‌ن‌و له‌تۆڵه‌لێكردنه‌وه نه‌ترسێن.
ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و ئازادی راده‌بڕین به‌ئاسانی و به‌ره‌مه‌كی نایه‌ته‌دی ، به‌ڵكو پێویستی به‌گونجاندنی یاسایی‌و به‌په‌ره‌پێدانی پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ش سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌مساڵدا به‌بۆنه‌ی 115ساڵه‌ی رۆژی رۆژنامه‌نووسی كوردستانیدا، له‌رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی مانیفێستێكدا پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی كاری ئێستا‌و داهاتووی رۆژنامه‌نووسی له‌كوردستان‌و پێداویستیه‌كانی فه‌راهه‌مكردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی راده‌ربڕینی خسته روو، كه‌تێدا به‌رپرسیارێتی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی پیشه‌یی بوونی رۆژنامه‌نووسانی دیاریكردوه، هه‌روه‌ها ئه‌و گونجاندن‌و هه‌مواركردنه یاساییانه‌شی خسته‌وه به‌رچاو كه پێویستن بۆئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌نووسی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
هاوكات، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌ژێر دروشمی سه‌ره‌كی ئه‌مساڵی رۆژی 3ی ئایار كه‌برییتیه له مسۆگه‌ركردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و ئازادی راده‌ربڕین بێ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌تۆڵه‌كردنه‌وه بترسێن، رۆژی جیهانی ئازادی راده‌ڕین‌و رۆژنامه‌نووسی به‌رز راده‌گرێت‌و جه‌خت له فه‌راهه‌مكردنی زیادتری ئازادییه‌كان ده‌كات و داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و پره‌نیسیپانه ده‌كات كه بنه‌كاكانی دیموكراسی‌و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌چه‌سپێنێت‌و دواجاریش ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و ئازادی راده‌بڕین مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌ش داوای ئازادی بۆ رۆژنامه‌نووسانی زیندانیكراو نه‌هێشتنی هه‌مو جۆره فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌كات كه به‌پیشه‌یی ئاسایی رۆژنامه‌نووسیه‌وه خه‌ریكن‌و له‌چوارچێوه‌ی ئازادیی راده‌ڕیندا مافی خۆیان پیاده ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی و
مافى رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان




