ده‌قی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و فیدارل

له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه چه‌ند ده‌زگا و كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی نادروست باس له خاڵه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ن كه له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدرال به‌ڕێز نووری مالیكی‌دا ئیمزا كرا و بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ستی تایبه‌ت و بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌كه وه‌ك خۆی و وه‌ك چۆن هه‌یه نه‌گاته هه‌مووان، جێگۆڕگێ له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و ته‌نیا چه‌ند خاڵێك كه خۆیان مه‌به‌ستیانه ده‌خه‌نه ڕوو، ئه‌وانی دیكه‌ش پشتگوێ ده‌خه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان ڕاستیی بابه‌ته‌كه و ده‌قی ته‌واوی خاڵه‌كان و ڕیزبه‌ندیان له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا بزانن، لێره‌دا ده‌قی هه‌ر حه‌وت خاڵی ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی ده‌خه‌ینه ڕوو كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به (قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و چه‌كی كیمیایی و ڕاپه‌ڕین و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان) و حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن؛ بڕه پاره‌ی پێویست ته‌رخان ده‌كات.
2- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی بۆ هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی.
3- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له هه‌ردوولا بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاریی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌منیی هاوبه‌ش له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان كه به میكانیزمێكی تایبه‌ت و بێ له فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له نێویشیاندا ئۆپه‌راسیۆنی دیجله؛ به‌ڕێوه ده‌بردرێ.
4- پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو دانانی یاسای دیاریكردنی سنووره ئیدارییه‌كان بۆ پارێزگاكان وه‌ك ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، هه‌روها پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش) كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
5- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی قه‌زا و گومرگ و سه‌فه‌ر و ده‌روازه سنوورییه‌كان و هاوشێوه‌كانیان له هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێم.
6- داواكردن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ چاوخشاندنه‌وه به یاسای بودجه‌ی فیدرالی ساڵی 2013 و پاشكۆكانیدا، به شێوه‌یه‌كی ئسووڵی.
7- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری له هه‌ردوولا بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز و پڕۆژه‌یاسای دابه‌شكردنی داهاته‌كان.




