بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان هەواڵی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی چۆمان ناراستە

چۆمان - تایبەت بە KDP.info/ سە بارەت بەو بەیانامە نارەزایەی كە لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە لە سەر نەشیاوی ئاوی خواردنەوەی چۆمان كە گوایە سەرچاوەی ئاوەكە پیسەو شیاوی خواردنەوە نییە، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دوای پشكنینی سەرچاوەی ئاوەكە رایگەیاند كە ئاوەكە بێ گرفتە و بۆ خواردنەوە شیاوە.
لەم بارەیەوە عەبدولواحید گوانی قائیمقامی چۆمان بە kdp.infoی راگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی نارەزایی لە لایەن بەشێك لە هاووڵاتیانی چۆمان كە لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن بەیاننامەكە بڵاوكراوەتەوە، لیژنەی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵسان بە پشكنینی ئاوەكە و بە پێی پشكنینەكانیان دەركەوتووە كە ئاوەكە بێ گرفتە و شیاوە بۆ خواردنەوە.




