٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ جارێكی تر سنورەكان لە بەردەم هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل كرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان  تایبەت بە  KDP.info/ دوای زیاتر لە دوو مانگ داخرانی سنورەكانی هەرێمی كوردستان لە بەردەم هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل، بۆ ئەوەی بە پێی رێنمایی نوێ‌ و بوونی چەندین مەرج ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت، بۆ جارێكی تر سنورەكان لە بەردەم كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان واڵا كرانەوە.

 لەمبارەیەوە مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە kdp.infoی راگەیاند: دوای داخرانی دەروازە سنوریyەكان لە بەردەم  هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە رێكەوتی 15 شوباتی ئەمساڵ، بۆ جارێكی تر كۆمپانیاكان دەتوانن درێژە بە هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان بدەنەوە بە پێی چەند مەرج و رێنمایەكی نوێ‌. كە لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی سەرجەم سنورەكان كراوە.

باتێلی رایگەیاند: بە پێی مەرج و رێنمایە نوێكان، مۆدێلەكانی (2011، 2012، 2013) بە بوونی سستەمی (A.B.S)، (ئارباك)  و سستەمی ژینگەیی و توندو تۆڵی و ئۆتۆمبێلە هاوردەكراوەكانیش دەبێت هەلگری بروانامەی پشكنینی (S.G.S) بن لە وڵاتی بەرهەم هێنەوەو هەروەها دەبێت لە سەدا پێنجی پارچەی یەدەگ لە گەڵ ئۆتۆمبێلەكان هاوردەبكرێت و  بە بوونی ئەو مەرجانە و پشكنینەكانی سنور و رەزامەندی كۆنترۆڵی جۆری ژمارەی كاتی و ساڵنامەیان پێ‌ دەدرێت.

وتیشی، تاكو ئێستا هیچ كۆمپانیایەكی هێنانی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی نێودەوڵەتی بە بوونی ئەو مەرجانە ئۆتۆمبێلی نەگەیاندۆتە سنور ئەگەر نا ئێمە رێگەی هاوردەبوونی پێدەدەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار