حیزبوڵڵا: بەبێ ئێمە هیچ ئاشتییەک له تورکیا سه‌ر ناکه‌وێت
ئه‌نقه‌ره - KDP.info / رێبه‌ری حیزبوڵڵای تورکیا رایگه‌یاند که حیزبوڵڵا له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا واقیعێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه که ده‌بێت به هه‌ند وه‌ربگیردرێت. به‌پێی هەواڵی رۆژنامەی وه‌ته‌نی تورکی، ئه‌دیب گۆمۆش چالاکوانی مه‌زهەبی و سیاسی کوردی تورکیا، رایگەیاندووە: کە پڕۆسه‌ی ئاشتی له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان به بێ گوێدانه حیزبوڵڵا ناگاته ئه‌نجام، گۆمۆش راشیگه‌یاندووە : که حیزبوڵڵا به‌رپرسی پێکدادانه‌کانی زانکۆی دیجله له نێوان ئیسلامخوازان و لایه‌نگرانی په‌که‌که نییه، به‌ڵکو تاوانبار ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌یه که جگه له خۆی هیچ بیرۆکه‌یه‌ک قبووڵ ناکات، ئەو چاڵاکوانە ئیسلامییەی حزبوڵلا ئەوەشی خستەروو : کە دانوستانی ئاشتی نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و په‌که‌که پێوستە ده‌سه‌ڵات و کایەکانی کۆمه‌ڵایه‌تی حیزبوڵڵا و داواکارییه‌کانی کورده ئیسلامخوازه‌کان له به‌رچاو بگیردرێت، بە پێچەوانەوە سەرکوتوو نابێت ، ئه‌دیب گۆمۆش ئه‌وه‌شی راگەیاندووە کە بەبێ حیزبوڵڵا هیچ ستراتیژییەک و نه‌خشه‌یه‌ک له تورکیا سه‌ر ناکه‌وێت .




