ئێف بی ئای وێنەی بکوژەکانی باڵێۆز کریستۆڤەری لە بەنغازی بڵاوکردەوە

ئەمەریکا - KDP.info / هێزەکانی ئەمەریکا وێنەی سێ کەسی گومانلێکراویان بڵاوکردەوە کە دەستیان لە رووداوەکەی شاری بەنغازی لیبیا هەبووە . کە بەهۆییەوە کونسڵگەری ئەمەریکا و سێ کەسی دیکە لەو شارە کوژران، نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا ئێف بی ئای وێنەی 3چەکدارەکەی لە کاتی هێرشەکەیان بۆ سەر کۆنسڵخانەی ئەمەریکا بڵاوکردۆتەوە ، هاوکات ئێف بی ئای لە بەیاننامیەکدا داوای کردووە هەر کەسێک زانیاری لە بارەی ئەو تاوانبارانە دەزانێت ، یارمەتی لێکۆلینەوەکانیان دەدات با زانیاری بە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بدات، رونکردنەوەکەی ئێف بی ئای زانیاری لە بارەی ناو و شوێنی لەدایکبوونی ئەو کەسانە نەداوە ، کە لە وێنەکدا دەرچوونە، تەنیا وێنەی نێو کۆمەڵگە دیبلۆماسییەکەی ئەمریکا لە بەنغازی نیشان داوە، کە تێیدا باڵیۆز کریستۆڤەر ستیڤنس و سێ لە پاسەوانەکانی کوژران .
.
.




