لە حەمرین 13داواکراو دەستگیرکران

حەمرین - KDP.info / سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشەمە ، هێزه ئه‌منیه‌كانى شارۆچکەی حه‌مرینى سه‌ر به‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ڵمه‌تێك دا توانیان 13 داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن، کە کردەوەی تیرۆرییان ئەنجامداوە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ى پۆلیسی شارۆچکەی حه‌مرین راگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه ئه‌منیه‌كاندا به‌پشت به‌ستن به‌زانیارییه‌كانى هه‌واڵگری توانرا 13 داواكراو ده‌ستگیر بكرێ و سه‌رجه‌م داواكراوه‌كانیش ده‌ستیان هه‌بووه له كرده‌وه‌ى توندوتیژیدا،ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ، ئەوەشی خستە روو : کە ئه‌و داواكراوانه له ئێسته‌دا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و به‌شێكیشیان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه‌وا ده‌ستیان هه‌بووه له پشێویه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناحیه‌ى سلێمان به‌گ و شه‌ڕیان له دژی سوپادا كردووه.
.
.




