لیستی عێراقییە : دەگەڕێنەوە و بە تەنیا لە دەرەوە نامێنینەوە

عێراق - KDP.info / لیستی ئەلعێراقییە نایەوێت بە تەنیا بمێنێتەوە لە دەرەوەی گۆرەپانی سیاسی و رایدەگەینێت کە بۆ لە مەو دوا بە بەهێزی دەگەڕێتەوە نێو ئەنجوومەنەی نوێنەرانی عێراق و کار بۆ سەرخستنی پرۆژەکانی دەکات، ئەندامی لیستی عێراقییە محەمەد خالیدی لە لێدوانێکی بۆ بەغدادییە نیوز رایگەیاند: دوای ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و هاوپەیمانی نیشتمانی، لیستی عێراقییە لە چەند رۆژی داهاتوو بە بەهێزی دەگەڕێتەوە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەشداری لەو بڕیارانە دەکات، کە وەک خالیدی دەڵێت ئەوەی لە بەرژەوەندی شەقامی عێراقیدا بێت، بەڵام هاوکات وەزیرانی عێراقییە لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوام دەبن ، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق هەروەها دەشلێت: ئەوان لە گەڵ هاتنەوەیان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، بە توندی پشتگیری لە داواکەی ئوسامە نوجیفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن ، سەبارەت بە داوای هەڵوەشانەوەی حکوومەتی ئێستە و پێکهێنانی حکوومەتێکی بچوکی تەکنوقرات و دوای ئەویش ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە ، خالیدی ئەوەشی خستۆتەروو: کە لەسەر داواکەی نوجیفی، لە گەڵ لایەنەکانی بەشداربووی پرۆسەی سیاسی عێراق قسە دەکەن و کار بۆ سەرکەوتنی ئەو داوایەش دەکەن .
.
.




