هاشمی : نوری مالیکی دەیەوێت لە رێگای ئەمەریکا خۆی لە تاوانەکان بشارێتەوە

عێراق - KDP.info / تارق هاشمی رایگەیاند: کە نوری مالیكی كۆمپانیایه‌كی یاسایی ئه‌مریكی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی دوای رووخاندنی ئه‌ركی پاراستنی بگرنه ئه‌ستۆ لە رووبەرووبوونەوەی دادگاش دووری بخەنەوە، له به‌یاننامه‌یه‌كدا جێگری دوورخراوەی سه‌رۆك كۆماری عێراق تاریق هاشمی رایگه‌یاند : سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌رده‌وام دووپات ده‌كاته‌وه كه ئەو بێبه‌رییه له‌و قه‌یران و كێشانەی عێراق کە ئێستە هاتۆتە ئاراوە و كه‌سانی تر تۆمه‌تبارن، کەچی مالیکی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی كۆمپانیایه‌كی یاسایی ئه‌مریكی راسپاردووه تا دوای جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی ئه‌ركی پاراستنی له ئه‌ستۆ بگرن، لە کاتێکدا ئەگەر توشی هه‌ر لێپێچینه‌وه‌یه‌كی یاسایی بوویەوە، تاریق هاشمی كه پێنج جار له‌لایه‌ن داگای عێراقه‌وه سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئێستە لە تورکیا نێشتەجێیە و لە عێراق دوورخراوەتەوە، لێدوانەکەی هاشمی دوای رۆژێك دێت له پێكهێنانی ده‌سته‌ی به‌رگریکردن بۆ كوشتاره‌كه‌ی حه‌ویجه، كه هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌كه بگه‌یه‌ننه دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیش لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكات.
.
.




