عێراق ... تەنیا لە مانگی رابردوودا، پتر لە 1200کەس کوژران و بریندار بوون

بەغدا - KDP.info/ رووداو و کرده‌وه توندوتیژییەکان له عێراق بەهۆی پێکدادانەکانی ئەم دواییە رووی له‌زێدەبوون کردووە و لە گەڵ ئەوەشدا رێژەی قوربانیان بەرزبۆتەوە، له مانگی نیسانی رابردوو 640که‌س کوژران. هه‌روه‌ها له به‌غدا و له 1ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران 18که‌س کوژران و شه‌ڕ و پێکدادان و ئاڵۆزیش له نێوان عه‌شیره‌ت و مه‌زهه‌به‌کان له نێوەخۆی عێراقدا زیاتر بوو، مانگی نیسان بووه مانگێکى خوێناوی. بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوەخۆ، دەرەنجامی کوژراو و قوربانییەکانیان لە دەرنجامی ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزی و پێکدادانی له مانگی نیساندا هاتووه‌ته ئاراوه و به‌لایه‌نى که‌مەوە 64 که‌س کوژران و 1219 که‌سیش بریندار بوون. بەپێی ئامارەکە له‌نێو کوژراوه‌کاندا 54 پۆلیس، 53سه‌رباز، 14 چه‌کداری شیعه و 2 پێشمه‌رگه هه‌یه. ئه‌و که‌سانه‌ی له مانگی نیساندا کوژراون ، زۆربه‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونە، شایانی باسه وەک پێشتر ئاماژەی پێدراوە له عێراقدا له‌مانگی ئاداردا 271که‌س کوژران و 906 که‌سیش بریندار بوون .




