٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوە یەكگرتووەكان پشتگیری سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر/KDP.info-  یاریدەری بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە لە حكوومەت هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات بەیاننامەی نەتەوەیە كگرتووەكان دەربارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، جۆرێكە لە بە گرنگییەوە تێڕوانینی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە  كێشەی هەرێم بەغدا، ئەوەش دەخاتەڕوو سەردانەكە هەرێم بۆ بەغدا  لە لایەن نەتەوەیە كگرتووەكانەوە پێشوازی باشی لێكراوە.

 

لە لێدوانێكدا بۆKDP.info د.دیندار زێباری یاری دەدەری بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە لە حكوومەت هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە سەرەتای پرۆسەی ئازادكردنی عێراقەوە، نەتەوەیەكگرتووەكان بە بایەخەوە لە مەسەلەی عێراقیان روانیووە بەتایبەتی لە دوای ساڵی 2003ەوە نێردراوێكی تایبەتیان لە عێراق داناوە بۆ هاوكاری پرۆسەی سیاسی گوتی:  زۆر كێشەی سیاسی لە عێراق سەریهەڵداوە، لەوانە دروست بوونی قەیرانەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایە، كە لە ساڵی پارەوە ئەم قەیرانە ڕوویداوە، نەتەوەیە كگرتووەكان بە گرنگییەوە وەریگرتووە و خودی "ماركین كۆپلەر" كە نوێنەری بانكی مۆنە لە عێراق بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئێمە و بەغداش، هەوڵیان داوە پشگیریەكی باشبن بۆسەركەوتنی پرۆسەی سیاسی و چارەسەر كردنی كێشەكان.

د.دیندار ئەوەشی خستەڕوو كە سەردانی شاندنی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادار بووە و لە كاتی سەردانەكەش نەتەوەیە كگرتووەكان ئەم بابەتەیان بە گرنگ باسكردووە، لە سەر ئاستی نەتەوەی ەكگرتووەكانیش "ماركین كۆپلەر" كە نوێنەری بانكی مۆنە داوای كردووە ئەم سەردانە بە گرنگییەوە هەژمار بكرێت، لە سەر ئاستی عێراقیش داوای لە حكوومەتی عێراق كرد كە دابنیشن و كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.

گوتیشی :  بانكی مۆن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانە دوێنێ‌ خۆی لەسەر ئەم بابەتە قسەی كردووە لە كاتێكدا ئەوە بۆ یەكەم جارە خودی بانكی مۆن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئاستی نیۆرك پشگیری لە هەوڵێكی ناوخۆی عێراق لەو ئاستە بكات، ئەمەش دەسكەوتێكە لەسەر ئاستی جیهان، كە كێشەی هەرێم و بەغدا بە جۆرێك لە جۆرەكان كۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەلەق كردووە و بەفەرمی داوای چارەسەر كردنی كێشەكانیش كراوە.

د.دیندار ئەوەشی خستەڕوو  نەتەوە یەكگرتووەكان پشگیری خۆی نیشان داوە بۆ دانووساندن لە نێوان بە غدا و هەولێر بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان لەوانە كێشەی نەوت و غاز و داهاتی نیشتیمانی، هەروەها مەسەلەی هاوبەشی لە ئەمنیەتی عێراق بەتایبەتی ناوچە كانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و پێكەوە كاركردنی هێزەكانی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ئەوەی مەسەلەی یەكسان بوون لە دەسەڵاتەكانی عێراق یەكێك بووە لە خاڵەباس كراوەكان.

گوتیشی: ئەوە پشگیریەكی بەرچاوە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بەڕێگای بانكی مۆنەوەكە ئەوەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان لایەنێكی سەرەكیە بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار