رەشید تاهیر: هەموو پێشینەکان بە پێی رێنماییەکان، کە پێشتر بۆیان دانراوە، دەستیان پێکردووەتەوە

KDP.infoهەولێر- / بریکاری وەزارهتى دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێکردنەوەی پێشینەکانی راگەیاند.
رەشید تاهیر، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند :هەموو پێشینەکان بە پێی رێنماییەکان، کە پێشتر بۆیان دانراوە، دەستیان پێکردووەتەوە.
رەشید تاهیر دەربارەی کاتی کۆتاییهاتنی پێدانی پێشینەکان گوتی : پێدانی پێشینەکان سنووردار نییە و تا مامەڵە هەبێ، پێشینە دابەش دەکرێ.
بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری، پشتر راگەیاندبوو، کە سەرجەم پێشینەکان (خانووبەرە، هاوسەرگیری، کشتوکاڵی و قەرزی بچووک) دابەش دەکرێت.
پێدانی پێشینەکان لە کۆتایی ساڵی 2012 راوەستاوە و پێشتر وەزارەتی دارایی لەو بارەوە رایگەیاندبوو پێدانی پێشینەکان بە ھاووڵاتیان بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە، بەڵام راگیرانەکە بەشێوەی فەرمی نییە و دوای تەسفیاتی حیسابی ساڵی 2012 و دەرچوونی رێنماییەکانی ساڵی 2013، وەزارەتی دارایی دەست بە پێدانی پێشینەکان دەکاتەوە




