بانكی مۆن : سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بە گرنگ باس دەكات

هەولێر-KDP.info/ئەمینداری گشتی نەتەوە كگرتووەكان ئەوە دەخاتەڕوو كە سەردانی شاندنی باڵای هەرێم بۆ بەغدا كێشەكان لە لێواری نزیك بوونەوە چارەسەر دەكات و ئەو سەردانە بە گرنگ دەزانێت .
بانكی مۆن ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەیان نامەیەكدا كە بڵاوی كردۆتەوە لەبارەی كێشەكانی عێراقەوە دەڵێت: كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكانی عێراق لەسەر مێزێكی گفتوگۆ نیشانەیەكی بەهێزە بۆ سوربوونی لایەنەكان بۆ دەرباز بوونی وڵات لە قەیران.
ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئەو سەردانەی شاندنی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان هۆكارێكە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوانیان و پێشوازی باشی هەمەلایەنەشی لێدەكرێت.




