٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: هەوڵی هێزە عێراقییەكان بۆ گۆڕینی مالیكی بەردەوامە، نامەی سەرۆك كۆمار و زیاتر لە 170 ئیمزاش لەبەر دەستن

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆک بارزانی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند: هەوڵی هێزە عێراقییەكان بەردەوامە بۆ گۆڕینی مالیكی بە رێگەیەكی دەستووری. نامەی سەرۆك كۆمار و زیاتر لە 170 ئیمزاش لەبەر دەستن. ئەگەر كێشەی دیموكراسی لە عێراق بە راستی چارەسەر كرا، كێشەكانی هەرێمیش چارەسەر دەبن. ئەگەر كێشەی دیموكراسیش چارەسەر نەكرا، ئەوسا ناچارین بەرەو خیاراتی تر بچین.

ئەمە دەقی نووسینەکەی سەرۆک بارزانی یە:

هەوڵی هێزە عێراقییەكان بەردەوامە بۆ گۆڕینی مالیكی بە رێگەیەكی دەستووری. نامەی سەرۆك كۆمار و زیاتر لە 170 ئیمزاش لەبەر دەستن. ئەو هێزە عێراقییانەی دەیانەوێت رێگە لە دكتاتۆرییەت بگرن، بەهەموو توانایەكمان پشتگیرییان دەكەین. ئەگەر كێشەی دیموكراسی لە عێراق بە راستی چارەسەر كرا، كێشەكانی هەرێمیش چارەسەر دەبن. ئەگەر كێشەی دیموكراسیش چارەسەر نەكرا، ئەوسا ناچارین بەرەو خیاراتی تر بچین، هەروەك پێش ئێستاش ئاماژەم پێ دابوو. بەهیچ شێوەیەك مساوەمە لەسەر ماف و ئایندەی گەلەكەمان ناكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار