لەترسی ھەڕەشەی تیرۆرستان ئەمڕۆ12خێزانی کورد لەپارێزگای موسڵ ھەڵاتوون

موسڵ- تایبەت بەKDO.info/سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ دوازدە خێزانی کورد لەشاری موسڵ ھەڵاتوون وئاواری قەزای بەردەرەش بوونە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەڕەشەیان لێکراوە وپێش ماوەیەکیش منداڵێکیان رفیندراوە وتا ئێستا بێ سەروشوێنە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەمڕۆ کاندیدێکی کوتلەی موتەحیدون بەناوی ساڵح ئیبراھیم لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تیرۆر کراوە.
مەموزینی راشیگەیاند:ھەر ئەمڕۆ ئەندامێکی قەزا موسڵ دوای ئەوەی بەنیازبووە لەماڵەوە دەربچێت لەبەردەرگا لەلایەن چەند چەکدارێک نەناسراو تەقەی لێدەکرێ،لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ھۆکاری زیادبوونی کردەوەی تیرۆرستی وتێکچوونی رەوشی ئەمنی شاری موسڵ بۆ بێ توانایی ھێزەئەمنییەکانی ئەوشارە دەگەڕێتەوە و ئەوانیش لەم کردەوانە بەرپرسیارن.




