٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسێن چەلیك: شوان پەروەر لە توركیا پێگەی جەماوەری بەهێزی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ لە چوارچێوەی سەردانی خۆی بۆ كوردستان، رۆژی چوارشەممە جێگری سەرۆكی ئاكەپە حوسێن چەلیك لەگەڵ هونەرمەندی ناوداری كورد شوان پەروەر كۆ بوویەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا حوسێن چەلیك باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و هەنگاوەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كوردی كرد و داوای هاوكاری و پشتگیری لە شوان پەروەر كرد.

حوسێن چەلیك لە بەشێكی وتەكانیدا كاتێك كە ئێمە وەكو ئاكەپە لە كوشكی دوڵمەباخچە لەگەڵ هونەرمەندەكانی توركیا كۆبووینەوە زۆر حەزمان دەكرد كە شوان پەروەریش لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادە بێت بەڵام ئامادە نەبوو و من زۆر دەمەویست ببینم و كاتێك كە سەردانی هەولێرم كرد و زانیم لە هەولێرە زۆر پێم خۆش بوو و هەر بۆیە داوای چاوپێكەوتن و دانیشتنم لەگەڵیدا كرد و بە بینینی زۆر زۆر خوشحاڵم.

 

هەواڵی پەیوەندیدار