لە رۆژی جیهانی كرێكاراندا 80 كەس لە ئەستەنبووڵ دەستگیر كران

ئەستەنبووڵ- KDP.info/ رۆژی چوارشەممە كە رۆژی جیهانی كرێكاران بوو بە هۆی قەدەغە كردنی بەرێوەبردنی مەراسیمی یادەوەری ئەو رۆژ لە مەیدانی تەقسیمی توركیا لە چەندین ناوچەی ئەستەنبووڵدا لە نێوان كرێكاران و پولیسدا شەڕ رووی دا.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی لە سەر زاری وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گۆلەر گواستییەوە كە بە هۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان پۆلیس و كرێكاراندا لە چەند ناوچەیەكی ئەستەنبووڵ بە تایبەتی لە مەیدانی شیشلی بە لانی كەمەوە 22 پولیس بریندار بوونە كە برینی ژمارەیەكیان زۆر سەختە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە پولیسی توركیایش بە هۆی ئەم ئاڵۆزییانەوە بە لانی كەم 80 كەسی دەستگیر كردووە.




