ژنە بەسیجییەكانی كوردستان لە دژی كونسێرتی مۆسیقای كوردین

سنە- KDP.info/ بریارە لەم حەفتەیەدا گرووپی مۆسیقای كوردی لە چەندین شاری رۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەتی لە شاری سنە كۆنسێرتێكی مۆسیقای كوردی ساز بكات، بەڵام رێكخراوی بەسیجی ژنان و سوپا لە دژی سازدانی ئەم كونسێرتەن.
لەم باریەوە ماڵپەڕی هەواڵی رۆژ رایگەیاند كە بریارە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا گرووپی مۆسیقای كوردی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەتی لە شاری سنە دەست بە كۆنسێرتێكی مۆسیقای كوردی بكات، بەڵام رێكخراوەكانی بەسیجی ژنان و سوپا بە توندی لە دژی بەرێوەبردنی ئەم كۆنسێرتەن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە رێكخراوی بەسیجی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان و رێكخراوەكانی دیكەی سوپا بەرێوەبردنی هەر جۆرە كۆنسێرتێكیان بە پێچەوانەی ئەخلاقی ئیسلامی لە قەڵەم داوە و رایانگەیاندووە كە بەرێوەبردنی هەر جۆرە كۆنسێرتێك قەدەغە دەكەن و ئەوانەش كە بە پێچەوانەوە هەڵسووكەوت بكەن خۆیان بەرپرسیار دەبن.




