سەرۆک بارزانی: سەرکەوتنی هەڵبژاردەی کوردستان، سەرکەوتنی هەموو کوردستانە و بۆ هەمووان جێی شانازییە

بەبۆنەی سەرکەوتنە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان لە یارییەکانی پێنجەمی پاڵەوانێتیی ڤیڤادا، سەرۆک بارزانی په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی کورستان کرد و پیرۆزبایی له هه‌موو یاریزانان و راهێنه‌ران و ستاڤی كارگیڕی و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌که کردووه.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی ڤیڤا ، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و راهێنه‌ران و یه‌كه یه‌كه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه و ته‌واوی كوردستانیان ده‌كه‌م.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی گه‌وره‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ هه‌رێم به‌ڵكو بۆ ته‌واوی كوردستانیان كه پێویسته هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین و ئومێدی به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری بۆ بخوازین .
له رۆژگاری ئه‌مرۆدا وه‌رزش رۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوبانگی هه‌رێم ، بۆیه به‌و په‌ری توانامانه‌وه پشتیوانی له به‌ره‌و پێشبردنی هه‌ڵبژارده‌كه و ته‌واوی كایه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ین تا وه‌كو له سه‌ر ده‌ستی وه‌رزشكارانی كوردستان و له هه‌موو بواره‌كانی وه‌رزشیدا سه‌ركه‌وتنی زیاتر تۆمار بكرێت .
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11/6/2012




