٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارێزگاری سەلاحەددین داوای لیژنەی تازە و تایبەتی بۆ ناوبژیوانی نێوان حكوومەت و خۆپیشاندەران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەلاحەددین _ /KDP- info ئەو خۆپیشاندانانەی هەندێك لە ناوچە سوننە نشینەكانی گرتۆتەوە و توندوتیژییان لێكەوتەوە، بە تایبەت لە حەویجە كە ئاكامەكەی گەیشتە هێرشی چەكداری بۆ سەر خۆپیشاندەران و قوربانیشی لێكەوتەوە، خەریكە لێرە و لەوێ دەنگی چارەسەری ئاشتیانە دەكەوێتە ناوەوە.

پارێزگاری سەلاحەددین ئەحمەد عەبدوللا جبوری داوادەكات كۆنگرەیەكی فراوان بۆ ئاشتەوایی لە ناوەندی پارێزگای سەلاحەددین ببەسترێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی لە ئەنجامی كێشەو گرفت و ململانێیەكاندا هاتۆتە ئاراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەك كە لە لایەن پارێزگاری سەلاحەدینەوە دەرچووە، پارێزگار داوای بەستنی گۆنگرەیەكی فراوان دەكات و بانگهێشتی  مەرجەعە ئاینییەكان و پیاو ماقولان و سەرۆك هۆزەكان دەكات بۆ ئەوەی هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ لە پێناو ئەوەی فیتنەی تائیفی دووركەوێتەوە لێیان و لە كۆنگرەیەكی فراواندا لە كێشەكان بدوێن، هەروەها لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ گفتوگۆ لە نێوان حكوومەتی ناوەندی و خۆپیشاندەراندا. هەر لە درێژەی بەیاننامەكەدا كە وێنەیەكی بۆ سۆمەرییە نیوز رەوانە كردووە هاتووە: پارێزگاری سەلاحەددین داوا دەكات لیژنەی تایبەتی لە پیاوانی ئایینی و پیاوماقولان و سەرۆك هۆزەكان و نوێنەری خۆپیشاندەران پێكبێت و هەڵسن بە دیدار و كۆبوونەوە لە گەڵ حكوومەتی ناوەندی یا نوێنەری حكوومەت.

شایانی باسە پارێزگاكانی ئەنبار و موسل و سەلاحەددین و سوننەكانی كەركووك و دیالە و هەندێك ناوچەی بەغدا لە 25ی كانوونی یەكەمی 2012ەوە خۆپیشاندان و مانگرتنیان دەستپێكردووە، بۆ نەهێشتن و لابردنی یاساكانی ریشەكێشكردنی بەعس و تیرۆر و دەركردنی لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیكراوان و تۆمەتبارانی تیرۆر لە زیندانەكانی عێراق كە بەشی زۆریان سوننە مەزهەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار