باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی وەزیرو نوێنەرەكوردەكان بۆ بەغدا

بەغدا – KDP- info/ باڵیۆزخانەی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەغدا لە بەیاننامەكیاندا خۆشحالی باڵیۆزخانەی ئەمەریكایان دەربڕی بە گەڕانەوەی وەزیرە كوردەكان بۆ بەغدا و بەشداری كردنەوەیان لە راپەراندنی كارەكانیان لە ئەنجوومەنی وەزیران لە بەغدا.
دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە 1ی ئایار سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەرێزان جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، لە گەڵ ئەو شاندەی كە بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم چووبوونە بەغدا، كۆبۆوەو ئەو ئەنجامانەیان هەلسەنگاند كە خۆی لە رێكکەوتنێكی نێوان وەفدەكە و نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دەبینییەوە، بڕیاردرا نوێنەر و وەزیرە كوردەكان كە بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقیان كردبوو، بگەڕێنەوە بەغدا بۆ سەركارەكانیان.
بە بۆنەی ئەو گەڕانەوەی وەزیرەكوردەكان، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بەیاننامەیەكی دەركردووە، لە وێنەیەكی بەیاننامەكەیان كە بۆ ماڵپەڕی خەندان نێردراوە، هاتووە : كۆبوونهوهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق، له 29ی نیساندا، ئهم بڕیاره ئهرێنییهی لێكهوتهوه و واشنتۆن خۆشحاڵه بهو ههنگاوه، كه رۆژی 2ی ئهم مانگه وهزیره كوردهكان لهدانیشتنهكانی ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراقدا بهشدار دهبن.
هەروەها هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە بەرپرسانی ئەمەریكا بەردەوام لەسەرهێل بوونە لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و بەغدا بۆ ئەوەی هەنگاوەكان بە ئەرێنی بچنە پێشەوە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق داوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەكات خاڵەكانی كۆبوونەوە و دیدارەكانی ئەم دواییە بكاتە واقیع و جێبەجێیان بكات، تا بایكۆت و نەگەڕانەوەی وەزیرەكان بۆ حكوومەت كۆتایی پێبێت.




