٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشێك لە پەرلەمانتاران داوای جیاكردنەوەی هەرێمەكانی عێراق دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-  KDP.info/ بەشێك لە پەرلەمانتاران داوای جیاكردنەوەی هەرێمەكانی عێراق دەكەن و ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پشتڕاستی ئەو هەوڵە دەكاتەوە.بەپێی قسەی ئاژانسە عێراقییەكان چەند پەرلەمانتارێكی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵدەدەن پێشنیاری جیاكردنەوەی هەرێمەكانی عێراق بەرزبكەنەوە بۆ حكوومەتی عێراقی ئەوەش وەك ڕێگا چارەسەرێكی خێرا، هاوكات ئاژانسی "مونتەدای عەرەبی" ئاماژە بەوە دەكات كە ئەگەر هاتوو بارودۆخی عێراق بەم شێوە بەردەوامی هەبوو دوورنییە ئەمەریكا پێشنیارێكی لەو شێوە نەداتە لایەنە عێراقییەكان لەمبارەوەئەسکەندەر وتوت پەرلەمانتاری سەربەخۆ بە ئاژانسی ئەخباریەی راگەیاند: کێشە سیاسییەکان بە شێوەیەکی سلبی کاریگەری کردووەتە سەر کارەکانی دەسەڵاتی یاسادانان جێبەجێكردن، هەروەها قەوارە سیاسییەکانی تۆماتبارکرد بەوەی کاریگەری سلبیان هەیە لە سەر کارەکانی ئەو دوو دەسەڵاتە.

ناوبراو گوتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت کێشە سیاسییەکان چارەسەر دەکات، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد پلانێک هەیە بۆ دابەشکردنی عێراق. جا ئەو پلانە لە رێگای سەركردە سیاسییەكانەوە بێت یان پەرلەمانتاران یاخود هەرێمەكان خۆیان، بەڵام كاتی جێبەجێ‌ كردنەكەی دیارنییە

هەواڵی پەیوەندیدار