دابەشکردنی پێشینەی ھاوسەرگیری دەستی پێکردەوە
ھەولێر - تایبەت بەkdp.info/ دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پێشینەی ھاوسەرگیری دەستپێکردەوە و ئەولەویەتیش بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر مامەڵەکانیان تەواوکردووە.
دلێر تارق گوتیشی: ھەندێک ھاووڵاتی پێش راگرتنی پێشینەکان مامەڵەیان بۆ وەرگرتنی پیشینەی ھاوسەرگیری تەواو کردووە، بۆیە سەرەتا بەو کەسانە دەدرێت، چونکە مافی خۆیانە ماوەیەکی زۆرە مامەڵەکانیان تەواو کردووە و چاوەڕوان بوون.
تارق ئاماژەی بەوەشکرد، لە مڕۆوە ھاووڵاتیان دەتوانن سەردانی گەنجینەکان بکەن و پیشینەی ھاوسەرگیری وەربگرن.
ھەفتەی رابردوو وەزیری دارایی لە گەڵ بەڕێوەبەری گەنجینەکان کۆبووە و بڕیاردرا 2/5/2013پێشینەی ھاوسەرگیری دەست پێبکاتەوە، کە ماوەی شەش مانگە بەھۆی پەسەندکردنی بودجە لە لایەن پەرلەمانی کوردستان راگیرابوو.




