فەلوجە: جه‌ساس عه‌لاوی ده‌ستگیركرا

فەلوجە - KDP.info / وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگەیاند : کە سه‌ركرده‌ی گروپه تیرۆرستییه‌كانی فه‌لوجه‌یان بە ناوی جه‌ساس عه‌لاوی ده‌ستگیركردووه. ئەو تێرۆریستە پیش‌تر دەیان تاوانی ئەنجامداوە ، وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكردۆته‌وه ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی دەستکەوتنی زانیاریی دروست، توانراوه عه‌لاوی سه‌ركرده‌ی گروپه تیرۆرستیه‌كانی فه‌لوجه ده‌ستگیربكه‌ن و دوای لێكۆڵینه‌وه، جه‌ساس عه‌لاوی دانی به‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا ناوه، کە لە فەلوجە و دەوروبەری ئەنجامی داوە ، به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌وه‌ش خستۆتەروو، کە عه‌لاوی ئاشکرای کردووە کە به‌موشه‌ك له‌تێكدانی باری ئه‌منی شاری به‌غدا بەشدار بووە ، له‌كاتی ئه‌نجامدانی لوتكه‌ی سه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب، له‌كاتێكدا چه‌ندین كرده‌وه‌ی كوشتن‌و ڕفاندنی هاوڵاتیانی بێ تاوانی عێراقی ئه‌نجامداوه.




