کوژران و برینداربوونی 26 ئه‌ندامی سه‌حوه له فه‌لوجه

عێراق- KDP.info / تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئه‌ندامانی هێزەکانی سەحوە لە قەزای فەلوجه‌ی کرده ئامانج که کوژران و برینداربوونی 26 ئه‌ندامی ئه‌و هێزه‌ی لێکه‌وته‌وه،سەرچاوەکانی پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار ڕایانگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،خۆکوژێک به جلوبەرگی سەربازییەوە خۆی له ناو ئەندامانی سەربە هێزەکانی سەحوە له یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی فەلوجە ته‌قاندۆته‌وه،له ئه‌نجامی ئه‌و کرده‌وه‌دا چوار ئەندامی سەحوە کوژراون و 22 کەسی دیکەشیان لێ برینداربووە.ته‌قینه‌وه‌که له کاتێکدا ڕوویداوه که هێزه‌کانی سه‌حوه خه‌ریکی وه‌رگرتنی مووچه بوونه.هاوکات هەر ئەمڕۆ و لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ماڵی برای یەکێک لە سەرکردەکانی سەحوە لە رومادی، شەش هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.




