مارتن كۆپله‌ر: ئازادی رۆژنامه‌وانی یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراتییه‌ت

بەغدا- KDP.info/ مارتن كۆپله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق داوای له ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كه چاو به بڕیاری راگرتنی په‌خشی ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی له ناو عێراق بخشێنێته‌وه كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق.
مارتن كۆپله‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئازادی رۆژنامه‌وانی یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراتییه‌ت كه جێگه‌ی بایه‌خه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ، ئه‌م بڕیاره‌ش له كاتێك دراوه كه بارودۆخ له عێراق زۆر هه‌ستیاره.
له هه‌مان كاتدا داوای له هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد كه به‌پێی پێوه‌ره‌كان و به پیشه‌ییانه كاری رۆژانه‌یان بكه‌ن . شایانی باسه بڕیاره‌كه كه‌ناله‌كانی بابلییه‌و شه‌رقییه و جه‌زیره و به‌غداد و ئه‌نوار دوو و غه‌ربییه‌و سه‌لاحه‌دین و ته‌غییر و فه‌لوجه‌ی گرته‌وه .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئیدانه‌ی ئه‌م بریاره‌ی كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌م بڕیاره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ ئازادی ده‌ربرین له وڵات‌دا.




