نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له ئیسماعیل به‌شیكچی كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ئایاری 2013 له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ناوداری تورك و دۆستی نزیكی گه‌لی كورد؛ مامۆستا ئیسماعیل به‌شیكچی كرد.
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیران ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی مامۆستا به‌شیكچی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كرد. هه‌روه‌ها سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد بۆ داوه‌تكردنی مامۆستا به‌شكچی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی دیدار و بینینیان له هه‌ولێر.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ڕاسته یه‌كه‌مین جاره له نزیكه‌وه مامۆستا به‌شیكچی ده‌بینێ، به‌ڵام له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه و له ڕێگه‌ی نووسین و په‌رتووكه‌كانیه‌وه؛ ئه‌و ده‌ناسێ و ئاشنایه‌تیی ته‌واوی له‌گه‌ڵ بیر و بۆچوون و ڕوانین و بڕواكانی له‌مه‌ڕ مافپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی و كوردپه‌روه‌ریی ئه‌ودا هه‌یه و گوتی: "گه‌لی كورد شانازی به دۆستی وه‌ك ئه‌و و خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و له‌پێناو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورددا ده‌كات و ڕێز و پێزانینێكی گه‌وره‌ی لای گه‌لی كورد هه‌یه".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا به‌وه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردن له‌سه‌ر مامۆستا به‌شیكچی و قه‌ده‌غه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌رتووكه‌كانی هه‌ڵگیراوه و یه‌كه‌مین سه‌فه‌ریشی دوای ئه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بووه، هیوایشی خواست كه هه‌موو په‌رتووكه‌كانی دووباره به كوالیتیه‌كی زۆر به‌رز به هه‌ردوو زمانی توركی و كوردی چاپ و بڵاو بكرێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه مامۆستا ئیسماعیل به‌شیكچی خۆشحاڵیی خۆی به‌م سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕی و سوپاسی ڕێكخراوی خێرخوازیی بارزانی كرد بۆ داوه‌تكرنی بۆ هه‌رێمی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له سه‌ردانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ی بارزاندا؛ پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی بینیوه و پرسی كورد له به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رده‌وامدایه و ڕووی له پێشكه‌وتن به‌ره‌وپێشچوونی زیاتریشه. هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه پرسی كورد له توركیاش هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشه‌وه ناوه، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو مافه‌كانی كورد بناسرێن و ده‌سكه‌وتی ڕاسته‌قینه بۆ كورد له توركیا بێته دی. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك په‌رتووكی به دیاری پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كرد.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند لقێكی فۆندی مامۆستا به‌شیكچی به‌ناوی خۆی له هه‌ولێر بنیات ده‌نێن، كه هه‌موو به‌رهه‌م و نووسین و كتێبه‌كانی به هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی له خۆ بگرێت و ببێته ناوه‌ندێك بۆ ئاشناكردنی زیاتری گه‌لی تورك به گه‌لی كورد و هیوای خواست مامۆستا به‌شیكچی بتوانێ دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه؛ بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و خۆی پڕۆژه‌كه بكاته‌وه.




