٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاجی ئۆمەران.. بەبری زیاتر لە یازدە ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە نێو كۆمەڵگای گومرگی لە ژێر جێبەجێكردن دان

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران- KDP.info/ بەمەبەستی بوونی سەرجەم مەرجەكانی سنوری نێو دەوڵتی و شوێنی حەوانەوەی رێبوارو گەشتیاران و پاركی وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو هۆڵی پاراستنی بەرووبوومە كشتوكاڵیەكان و چێشتخانەو نوسینگەكانی بازرگانی، لە سەر بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بری یازدە ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە نێو كۆمەڵگای گومرگی لە ژێر جێبەجێكردندان.

 

لەم بارەیەوە مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە kdp.infoراگەیاند: بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە كۆمەڵگا گومرگی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران پرۆژەكانی هۆڵی پێشوازی، چێشتخانە، نوسینگەی بازرگانی، رووناكی گۆرەپان و كۆنكرێتكردنی گۆرەپان و تۆری ئاوی خواردنەوەو هۆڵی هەڵگرتنی بەروو بوومە كشتوكاڵیەكان و هۆڵی پێشوازی گەشتیاران و (WC) و چەند پرۆژەیەكی تر لە ژێر كاری جێبەجێكردن دان و بە تەواو بوونیان كۆمەڵگای گومرگی هەنگاوی باشی ئاوەدانی بە خۆیەوە دەبینێت.

گوتیشی: سەر جەمی ئەو پرۆژانە بە بری (11) ملیار دینار لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش لە سەدا هەشتای كارەكانیان بە كۆتا هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار