٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاجی ئۆمەران...دەست بە سەرداگرتنی زیاتر لە یەك كیلۆ ماددەی هۆشبەر

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو دوو هاوڵاتی بە رەگەز ئێرانی لە نێو كۆمەڵگای گومرگی نێو دەوڵەتی لە لایەن ئاسایشیكۆمەڵگاوە بە پێبوونی زیاتر لە یەك كیلۆ ماددە هۆشبەرەكانی جۆری (تلیاك، كریستال، گراس و شوشە) دەستگیر كراوون.

لەم بارەیەوە سەرچاوەیەك لە نێو كۆمەڵگای گومرگی حاجی ئۆمەران بە kdp.infoراگەیاند: لە كاتی پشكنینی ئەو هاوڵاتیانەی لە ئێرانەوە لە رێگەی دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران دێنە هەرێمی كوردستان و بە پشت بە ستن بەو زانیاریانەی كە لە سەر كەسەكان دەستمان كەووتبوو كە ئەوان كەسی بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەرەكان، دوای پێشكنینی وورد دەركەوت كە هاوڵاتیەك هەڵگری (500)گرام ماددەی هۆشبەرە لە جۆری شوشەو تلیاك و كەسی دووەمیش (560)گرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری كریستاڵ و گراس پێ بوو.

 

وتیشی دوای دەستگیر كردنی كەسەكان و لێسەندنی ماددە هۆشبەرەكان، رەوانەی سەرووی خۆمان كردن بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتروو دەرخستنی باندە بازرگانیكردنەكان بە ماددەی هۆشبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار