ئێران : به‌ره‌ی نه‌سره چه‌كی كیمیایی له سوریا بەکارهێناوە

سوریا - KDP.info / جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌فریکیا رایگەیاند: کە به‌ره‌ی نه‌سره چه‌كی كیمیایی له دژی سوپا و گه‌لی سوریا به‌كارهێناوە ، كه‌ناڵی پرێس تی ڤی بڵاویكردۆته‌وه، کە حوسێن ئه‌میر، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه: ئێران زانیاری وردی دەست کەوەتووە ، تێدا ئەوە دەسڵمێنێت كه چه‌ندین وڵاتی بیانی هه‌ستاون به پێدانی چه‌كی به كیمیاوی به تیرۆرستان تاوه‌كو به كاری بهێنن ، حوسێن ئه‌میر ئەوەشی خستۆتە روو : کە به‌ره‌ی نه‌سره و ژمارەیەک چه‌كداری دیكه چه‌كی كیمیاییان له دژی گه‌لی سوریا به‌كارهێناوه، و مەبەست لە بەکار‌ینانی ئەو چەکانە درێژكردنه‌وه‌ی رێگای ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیه بۆ سوریا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌فریکیا ره‌خنه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گرت و رایگەیاند: کە تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌چه‌كی كیمیاوی و دواكه‌وتووه و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته سوریا، هۆكاره‌كه‌شی بریتییە لەوەی کە هه‌ندێك وڵات دەیەوێت، حكومه‌تی سوریا به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی تۆمه‌تبار بكات.




