٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێزدە گیراوی دیكەی دۆزی كەجەكە ئازاد كران

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبووڵ- KDP.info / لە چوارچێوەی بەردەوامی دانیشتنەكانی دادگای باڵای سزای گرانی توركیا سەبارەت بە دوزی كەجەكە رۆژی سێ شەممە دادگای سزای گرانی ژمارە 22ی ئەستەنبووڵ بریاری ئازاد كردنی 13 گیراوی دیكەی دۆزی كەجەكەی دەر كرد.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی رایگەیاندووە كە دادگای سزای گرانی ژمارە 22ی ئەستەنبووڵ لە دانیشتنی رۆژی سێ شەممەدا دەستی بە دادگایی كردنی 21 گومانبارو گیراوی دۆزی كەجەكە كردووە و دوای وەرگرتنی ئیفادەكانیان دادگا بریاری خۆی سەبارەت بەم دۆزە دەر كردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە بە پێ بریاری دادگا 13 لە گیراوەكان كە یەكێكیان پارلەمانتاری بەدەپە خاتوو فاتمە قۆرتۆڵانە ئازاد كراون.
لە لایەكی دیكەوە هەر لە دانیشتنی رۆژی سێ شەممەدا داواكاری گشتی كۆماری داوای لە دادگای سزای گرانی توركیا كردووە كە هەر هەمووی گیراوەكانی دۆزی كەجەكە ئازاد بكات، چونكە ئەو گیراوانە لە شاری ئه‌نقه‌ره‌ دەستگیر كراون و بە پێی راپۆرتەكانی پولیسی ئانكارایش گیراوەكان هیچ جۆرە تاوانێكیان ئەنجام نەداوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار