٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەید محەمەد خاتەمی: خۆم بۆ هەڵبژاردنەكان كاندید ناكەم

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران سەید محەمەد خاتەمی رۆژی سێ شەممە رایگەیاند كە پێشتر لە بەرنامەیدا هەبووە كە خۆ بۆ هەڵبژاردنەكانی ئێران كاندید بكات، بەڵام دواتر بە هۆی چەندین كێشەوە پەشیمان بووەتەوە و خۆی كاندید ناكات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئینتیخابی ئێرانی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران سەید محەمەد خاتەمی ئاماژەی بەوە كردووە كە پێشتر ویستی خۆ كاندید كردنی بەهێز بووە، بەڵام لەم رۆژانەی دواییدا بە هۆی چەندین كێشەوە بە تایبەتی بە هۆی ئەوەیەوە كە چەند كەسێك لە باڵی موحافێزەكارەكان داوایان لێ كردووە كە خۆی كاندید نەكات، وازی لە خۆ كاندید كردن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری ئێران هێناوە.

سەید محەمەد خاتەمی هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە رێفورمخوازەكانی ئێران هەر هەمووی هەوڵەكانی خۆیانیان بۆ دووبارە كاندید كردنەوەی من وەگەڕ خستووە، بەڵام من بە هۆی كێشە سیاسییەكانی نێوان باڵی رێفورمخواز و باڵی موحافێزەكارەكان نامەوێ ببمە هۆكاری ئاژاوە لە ئێران بۆیە بریارم داوە كە خۆم كاندید نەكەم.

هەواڵی پەیوەندیدار