سەرۆكی جەهەپە: ئەردۆغان دیلی پەكەكەیە

ئهنقهره- KDP.info/ سەرۆكی پارتی كۆماری گەلی CHPكەمال قڵیجدار ئوغڵۆ لە كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆی لە پەرلەمانی توركیادا سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا رەخنەی زۆر توندی ئاراستەی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان كرد.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی رایگەیاندووە كە سەرۆكی CHPئاماژەی بەوە كردووە كە جەهەپە لە دژی چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا و پرۆسەی ئاشتەوایی نییە، بەڵكو CHPیەكێك لەو پارتانەیە كە بۆ دیموكراتیزە كردنی توركیا و چارەسەری پرسی كورد تا ئێستا چەندین پرۆژە و راپورتی ئامادە و پێشكەش كردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەوان وەكو CHPلەم قۆناخەدا تەنیا و تەنیا لە دژی هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیری توركیان چوونكە بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە رای گشتی توركیا لە وتووێژەكانی خۆی لەگەڵ پەكەكەدا ئاگادار بكاتەوە.
سەرۆكی CHPگوتوویەتی: سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان بووە دیل و ئەسیری پەكەكە و ناتوانێت بەپێ پەكەكە هیچ جۆرە هەنگاوێك بنێت و نەوێرێت لە بەر پەكەكە قسە بكات هەر بۆیە رای گشتی توركیا ناچار دەبێت كە لە مۆراد قەرەیڵانەوە ئاگاداری ناوەرۆكی دانووستاندنەكانی نێوان پەكەكە و دەوڵەتی توركیا بێت.




