سەدر داوای گەڕانەوەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەکات

عێراق - KDP.info / ره‌وتی سه‌در رایگەیاند له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیان دا، داوایان له شاندی كوردستانی كردووه په‌ڕله‌مانتاره‌كانی كۆتایی به بایكۆتكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بهێنن، ده‌سته‌ی سیاسی رەوتی سەدر له راگه‌یه‌نراوێكیدا کە ئه‌مڕۆ(سێ شه‌ممه)بڵاویکردۆتەوە تێدا رایگه‌یاندووە، دوێنێ پێشوازیان له شاندی كوردستانی به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کردووە و له كۆبونه‌وەیەکدا هه‌ردوولا باسیان له دوا گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان‌و زه‌روره‌تی تێكۆشان له‌پێناو ده‌رچوون له قه‌یرانی ئێستا كرد، به‌هه‌مان شێوه پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا‌و هه‌رێمی كوردستانیش تاووتوێكرا به‌پێی ده‌ستوور‌و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی له‌پێناو سه‌قامگیری وڵات‌دا. هاوکات رەوتی سەدر له‌م كۆبونه‌وه‌دا داوای له شاندی كوردستانی كردووه ، په‌ڕله‌مانتاره‌كانی كۆتایی به بایكۆتكردنی په‌ڕله‌مان بهێنن‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانیشتنه‌كانی، شانده‌كه‌ش به‌ڵێنیدا له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێم ئه‌م بڕیاره بدات.




