٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی کوردی لەبەغدا گەرایەوە وسبەی لە گەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ شاندی باڵای کوردی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دوای ئەنجامدانی چەندین دیداروکۆبوونەوە لە گەڵ لایەنەسیاسیەکانی عێراق کۆتاییان بەسەردانەکەیان ھێنا و گەرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

د.مەحمود عوسمان گوتیشی: بڕیارە سبەی ئەم شاندە لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی لە گەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

عوسمان رونیشیکرده‌وە، تائێستا روون نییە ئایە ئەم شاندە ھیچ رێکكەوتنێکیان کردووە یاخود نا، بەڵام لەکۆبوونەوەی سبەی ئاشکرا دەبێت .

پێش دوو رۆژ شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدایان کرد، لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وحکوومەتی ناوەند.

هەواڵی پەیوەندیدار