فەرماندەیی ئەنبار بكوژانی پێنج سەربازەکانی ئاشکرا کرد

عێراق - KDP.info / دوا جار بکوژانی پێنج سەربازە عێراقییەکە کە لە ئەنبار کوژرابوون ئاشکرابوو، فەرماندەی پرۆسەكانی پارێزگای ئەنبار لە بەیاننامەیەكدا ئاشكراكردنی بكوژانی ئەو پێنج سەربازەیان رایانگەیاند كە لەو پارێزگایە كوژرابوون. بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیەی فەرماندەییەكە کە رۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاویكردەوە: ، تێوەگلاوەكان لە كوشتنی ئەو پێنج سەربازە هەریەك لە سەعید لافی وتەبێژی خۆپیشاندەرانی ئەنبار و محەمەد خەمیس ئەبو ریشە و قوسەی زەینن. رۆژی شەممەی رابردوو پێنج سەربازی سوپا لە نزیك گۆڕەپانی خۆپیشاندەرانی شاری رومادی بەدەستی چەند چەكدارێكی نەناسراو كوژران لەكاتێكدا بێ چەك بوون و لەگەڕانەوەدابوون بۆ ماڵەوەیان. ئەوەش كاردانەوەیەكی توندی چەندین لایەنی رەسمی و جەماوەری لێكەوتەوە




